3

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌رزاد فه‌زلی، داوود غه‌فووری، موجته‌با ئه‌مینی، بیوك نامورزاد و فه‌رهاد كه‌ریم زاده” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “قوم، نه‌یشابوور و ته‌ورێز” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها چوار زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “موختار عه‌تایی، به‌هرام چه‌مه‌نی، ئه‌سغه‌ر فه‌تحی و عرفان ساڵحی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان” ئێعدام كراون.