
ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌ی دژه مرۆیی داعش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوێك به‌رپرسیاریه‌تی هێرش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی ئه‌حمه‌د جۆلانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ده‌وڵه‌تی به “مورته‌د” ناو بردووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی هه‌ر دوو هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریا له ناوچه‌ی “سلووك” سه‌ر به پارێزگای ڕه‌قه، لانیكه‌م سێ كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پاش ڕاده‌ست كرانی زیندانی بنه‌ماڵه‌كانی داعش له لایه‌ن ئیداره‌ی خۆڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان به حكومه‌تی كاتیی سووریا، لانیكه‌م ١٥ هه‌زار چه‌كداری به‌ندكراوی داعش و بنه‌ماڵه‌كانیان له كه‌مپه‌كان و زیندانه‌كان هه‌ڵهاتوون و ڕۆژانه چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا زۆرتر ده‌بێته‌وه.