سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای موحاربه‌ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو،دانیال نیازیلاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانیشیروانسه‌ر به‌ پارێزگای خۆراسانی باكوور، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تی ناڕه‌وای موحاربه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، ئه‌و شارومه‌نده‌ ڕێكه‌وتی ٢٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ پاشان له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شارستانی شیروانه‌وه‌ به‌ موجاربه‌، به‌شداری له‌ كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی، تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات و هه‌روه‌ها ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم تاوانبار كراوه‌. شایانی باسه‌ چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی هوشداریان داوه‌ و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net