
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “هه‌یبه‌ت موئه‌یه‌د” ڕێكه‌وتی ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و ڕۆژێك پێش له ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی له‌وانه مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه. جێگای ئاماژیه كه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یندراوه كه له ئه‌گه‌ری هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، هاوسه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یندرابوو كه به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای دابین كردنی بارمته، دیسان به بیانووی كۆتایی نه‌هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی، ئازاد نه‌كراوه.