5

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌كی قورس و هێزێكی زۆری سه‌ربازی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌سری شیرین، سه‌لاس باوه‌جانی، مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، پرانشار و شنۆ جێگیر كراون و هه‌روه‌ها كه‌شێكی توندی ئه‌منی و سه‌ربازی به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵ بووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژانه ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئا‌مریكا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕێكی به‌ربڵاو له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه.