
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر زیندانیان، ١١ هاووڵاتی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١١ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “تاها ڕه‌وشه‌نی، عه‌لی سه‌فا دووستداری، پژمان مه‌نسووری نه‌سه‌ب، نیعمه‌ت عیماد ئابادی، محه‌ممه‌د سهختكووش، حه‌بیب ئه‌حمه‌دی، سه‌جاد مه‌عسوومی، نیما كه‌ره‌می، محه‌ممه‌د جه‌واد گوڵزاری، حه‌بیب ڕه‌سوول زاده و ڕه‌حیم خونیاگه‌ر” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی “نایین، نه‌وشه‌هر، ئه‌راك، به‌نده‌ر عه‌باس، ته‌ورێز، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل، قوم، سمنان و بروجرد” له سێداره دراون.