
ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له ١٨٠ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به بێبه‌شكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار له مافه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، به هه‌زاران هاووڵاتی ناڕازی له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی توندی خۆپێشانده‌ران، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر به‌ندكراوێك له ئێران پێویسته مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ بهێنێت.