ئازادی مه‌عسوومه‌ حه‌یده‌ری له‌ زیندانی چوبینده‌ری قه‌زوین

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌،مه‌عسوومه‌ حه‌یده‌ریخۆشكی یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ئێران، به‌ دانانی بارمته‌ی قورس به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، كاتێك به‌ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵمحه‌ممه‌د ڕه‌زا ئیراندووستواته‌ كوڕه‌كه‌ی، سه‌ردانی زیندانی چوبینده‌ری قه‌زوینی كردبوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و هێشتا كوڕه‌كه‌ی له‌‌و زیندانه‌ ڕاگیراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net