دەستبەسەركرانی حەوت هاووڵاتیی لە پارێزگای ئیلام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان له‌ كوردستان، حه‌وت هاووڵاتیی کورد لە چەند شارێکی پارێزگای ئیلام، لەوانە چوار منداڵ و گەنجی ژێر ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی مانگی ڕێبه‌ندانی ئەمساڵدا بە هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتیان  له‌ شارەکانی مەلکشاهی، دێهلوران، دەڕەشەهر و سه‌راوڵه‌، لانیکەم حه‌وت هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.  ناوی ئەم کەسانە بریتییە لە: میلاد تەبرای، عەلی زه‌ینی وه‌ند و محەممەد پیری لە دێهلوران، مەجید پوڕڕه‌نگ لە سه‌راوڵه‌ ، محەممەدجواد زه‌ینی وه‌ند و محەممەدڕەزا ئەسدی و پژمان ئه‌سلمه‌رد لە دەڕەشەهر. شایانی باسه‌ كه‌ هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی ئەم هاووڵاتییانە بڵاونەکراوەتەوە و بنه‌ماڵه‌كانیان لێیان بێ خه‌به‌رن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net