4

ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زانكۆی تاران، به توندی هێرشیان كرده سه‌ر شۆرای گشتی به‌شه زانستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی تاران.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و شۆرایه كه به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی خوێندكارانی ناڕازی له سه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو پێكهاتبوو، له لایه‌ن هێزی به‌سیجی كۆماری ئیسلامییه‌وه كرایه ئامانج و به هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه به ته‌واوی تێكدرا. له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا خوێندكاران به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی“، خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.