4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێتی كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار بوون.
له به‌یانناممه‌كه‌دا وێڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران، ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێویسته كۆتایی به به‌كار هێنانی توندوتیژی دژ به خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران بهێنێت. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ماوه‌یه‌كی كورت و به شێوه‌یه‌كی بێ مه‌رج ئازاد بكرێن و مافی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه خوێندكاران به فه‌رمی بناسێن.