دوازدەهەمین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی سیروس (فؤاد) فەتحی لە زیندانی ئێوین

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممه، سیروس (فؤاد) فەتحی، زیندانی سیاسی و چالاکوانی کرێکاری کە لە زیندانی ئێویندا بەندکراوە، لە پەیوەندییەکی کورتدا ڕایگەیاند کە هێشتا لە سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.

شایانی باسه ناوبراو  بۆ ماوەی ١2 رۆژه مانی له خۆاردن گرتوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، فؤاد فەتحی لەم پەیوەندییەدا باس لە بارودۆخی تەندروستیی نالەباری خۆی کردووە و وتوویەتی کە دۆخی گشتیی جەستەی باش نییە. لەگەڵ تێپەڕبوونی یازدە ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتییە، هێشتا هیچ نیشانەیەک لە چارەسەرکردنی کرداری بۆ داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ئێوینەوە نابینرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net