
یەکێتییە جیهانییەکانی کرێکاری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، دەرکردنی سەدان کرێکاری کۆمپانیای نوشابەسازی “ئۆکتام” لە شاری “فاماگوستا” لە قبرێس، دوای داواکارییان بۆ ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی، بە توندی مەحکوم کرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بزوتنەوەی نێودەوڵەتی یەکێتییە کرێکارییەکان، هاوپشتی تەواو و بێ مەرجی خۆی بهمهبهستی پشتیوانی له یەکێتی “ایمیکسی” قبرێس، داواکارییه ڕەواکانی کرێکارانی کارگەی نوشابەسازی و مانگرتنی بێ سنووریان کە لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، ڕادەگەیەنێت. ئەم فیدراسیۆنە هەروەها کردار و سیاسەتە دژ بە کرێکارییەکانی کۆمپانیای ئۆکتام بۆ ڕێگری لە بەدەستهێنانی مافەکانی کرێکاران مەحکوم دەکات و داوای گەڕاندنەوەی هەموو کرێکارانی دەرکراو، وەستاندنی سیاسەتە دژ بە یەکێتییەکان و کۆتاییهێنان بە هەراسانکردن و سەرکوتی کرێکاران دەکات.