8

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی سنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، پشتیوانی خۆیان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكاران له ئێران ده‌ربڕی.
له به‌یانناممه‌كه‌دا وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران، ئاماژه به‌وه كراوه كه زانكۆ شوێنی وتووێژی ئامانجدار له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگادایه، نه‌ك شوێنی سه‌ركوت و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران، له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه خوێندكاران به بێ ترسی ده‌ستبه‌سه‌ربوون یان ده‌ركران له زانكۆ، دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و پێویستیان به پشتیوانی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران هه‌یه