8

ڕۆژی ڕابردوو، “ئه‌فشین حسێن په‌ناهی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و برای “ڕامین حسێن په‌ناهی“، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و شارومه‌نده له ساڵانی ڕابردوودا، به هۆی چالاكییه‌كانی له كۆمه‌ڵگا، چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ناڕه‌وا تاوانبار كراوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.