
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، خوێندكاران له ده‌یان زانكۆی ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه له زانكۆكانی ئێران بوون.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه، زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له كاتژمێر ١٢ی نێوه‌ڕۆ، له ڕووبه‌ڕووی ناوه‌نده‌كانی زانكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندكاران دژ به گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ناڕه‌زایه‌تییه سنفییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناڕازیان كۆده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌دان خوێندكار له زانكۆكانی ئێران، به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یان ده‌ستبه‌سه‌ركران و یان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ زانكۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.