3

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری مانگرتنی گشتی خوێندکاران لە ئێران بوون.
لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگری لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی دیکەی ئێران، هەەموو پۆلەکانی زانکۆی داخستووە و خوێندکاران ناچارن بە شێوەیەکی مەجازی بەشداری پەوەردە ببن. هەروەها لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە خوێندکاران ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، بە مانگرتن لە ئەو زانکۆیە، هەڵوێستی خۆیان دژ بە سەرکوتی خوێندکارانی ناڕازی دەرببڕن.