درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شاری تاران

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند شوێنێکی سەربازی و ئەمنیی لە پایتەختی ئێران کرانە ئامانج.

ڕۆژی ڕابردوو، ناوەندە پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لە گەڕەکەکانی هیمەت و باکری، ناوچەکانی نارمک، مەجیدییەی باکوور و دەوروبەری پارلمان، بەر هێرش کەوتوون. هاوکات لەگەڵ بە ئامانج گرتنی ناوەندە گرنگەکانی حکومەت، چەندین ناوچەی دیکەی بەسیج لە گەڕەکە جیاوازەکان هێرش کراوەتە سەریان و سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوژراوانی هێزەکانی ڕژیم دەکەن. لە هەمان کاتدا ڕژیم بو گواستنەوەی هێزەکانی بۆ نەخۆشخانە، مزگەوت، قوتابخانە و هەروەها ناوەندە گشتییەکانی کۆمەڵگا، هەوڵ ئەدات لە هێرشەکاندا خەڵکی مەدەنی بکاتە قوربانی و پێویستە جەماوەری خەڵک ئاگاداری پلانەکانی حکومەت بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net