بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستبەسەرکرانی تۆڕێکی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لە قەتەر

دەستبەسەرکرانی تۆڕێکی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لە قەتەر

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پیلانێکی تێکدەرانە پووچەڵ بکەنەوە و ژمارەیەک کەس کە پەیوەندییان بە سپای پاسدارانەوە هەبووە دەستبەسەر بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی قەتەر، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای چاودێرییەکی وردی ئەمنیی ئەنجام دراوە و ١٠ کەس لە ئەندامانی ئەم تۆڕە دەستگیر کراون. بەپێی زانیارییەکان، ئەوان بە دوو گرووپ دابەش بوون، گرووپی یەکەم کە حەوت کەس بوون ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری و سیخوڕیکردنیان لەسەر دامەزراوە سەربازی و ناوەندە ستراتیژییەکانی وڵات پێسپێردرابوو. هەروەها گرووپی دووەم کە سێ کەس بوون راهێنانی تایبەتیان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و بەکارهێنانی درۆن بۆ لێدانی ئامانجەکان وەرگرتبوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە کۆتایی هاتووە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر وردەکارییەکانی ئەم تۆڕە بەردەوامە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە