24

بەپێی ڕاپۆرتەکان، داوود عەلیزادە یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی قودسی سپای پاسداران لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم فەرماندەیە لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر هەندێک ناوەندی سەربازی و ئەمنی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لە ناوخۆی وڵات کوژراوە. سەرچاوەکان دەڵێن عەلیزادە لە زومرەی کەسانی کارا و پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی قودس بووە و لە چەند چالاکییەکی ناوخۆیی و ناوچەییدا ڕۆڵی هەبووە. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیەوە سەبارەت بە کوژرانی ئەم فەرماندەیە بڵاو نەکراوەتەوە و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.