10

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا چەند ناوەندێکی سەربازی و ئەمنیی حکومەت لە هەندێک شار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشە هەواییەکان.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە مەهاباد چەند ناوەندێکی سەربازی و ئەمنیی وەک پادگانی سپای پاسداران لە ناوچەی تەڵائییە، ستادی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی، پۆلیسی فەتا و کەڵانتەرییەکانی ١١ و ١٢ بوونەتە ئامانجی هێرشەکان.
هەروەها لە سەقز بەپێی زانیارییەکان، فەرمانداری، ئیدارەی ئیتلاعات، پایەگای ئیمام و گوردانی حوسێنی ٧ و هەروەها دەوروبەری کەڵانتەری ١٣ ئامانجی هێرشەکان بوون.
لە هەمان کاتدا هەندێک سەرچاوە باس لە فڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی مەریوان و زیادبوونی هێزە ئەمنییەکان لە ناو شار دەکەن.