ئاشکراکردنی بەکارهێنانی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان بۆ جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە هەندێک شاردا شوێنە گشتییەکانی وەک قوتابخانە و هەندێک بینای فەرمی بەکاردەهێندرێن بۆ جێگیرکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان، کە ئەم بابەتە نیگەرانییەکانی خەڵکی ناوچەکەی زۆرتر کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ناوچەی جەنتاباد لە تاران قوتابخانەی کچانی ئیمام سادق و هەروەها بنکەی بەسیجی سادق ئال ئەحمەد و مزگەوتی ئەنسارولمەهدی بوونەتە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکانی حکومەت. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هێزانە زۆرجار لە کاتەکانی شەودا لەو شوێنانە جێگیر دەبن و هاتوچۆی ئەوان لە ناوچەکە زیاد بووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان لە شارەکانی جوانڕۆ و پاوەش هەندێک قوتابخانە و ناوەندی کولتووری بوونەتە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکان و هەندێک شوێنی دیکەش بۆ هەڵگرتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بەکاردەهێندرێن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net