15

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سپای پاسداران هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئەنجام داوە و ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی فراوانی لە ناوچەکە دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشە دوای هەندێک ڕووداوی پەیوەندیدار بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچە ڕوویداوە و هێشتا وردەکارییەکان سەبارەت بە شوێنی تەقینەوە و زیانەکان بە تەواوی ڕوون نەکراونەتەوە. بە پێی دوایین زانیارییەکان پاش ئەم هێرشە چالاکییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە تا کاتێکی نادیار ڕاوەستاوە و سەبارەت بە زەرر و زیانەکان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە