6

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە و زیانێکی زۆر بەر هێزەکانی ڕژیم کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە گوندی بێڵەی مەریوان، پادگانی سپای پاسداران بووەتە ئامانجی هێرش و سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە و بەرزبوونەوەی ئاستی جوڵەی هێزە سەربازییەکان لە ناوچەکە دەکەن. هەروەها لە ڕوانسەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی «هەستی محەممەدی» لە ئەنجامی هێرشەکان گیانی لە دەستداوە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە هەندێک ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش جوڵەی هێزەکانی سپای پاسداران زیاد بووە و لە هێزەکانی ڕژێم لە هەندێک شوێنی وەک قوتابخانە و ناوەندە گشتییەکان جێگیر کراون.