9

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، چەند شاری جیاوازی ئێران بەر هێرشی هاوبەشی ئامریکا و ئیسرائیل کەوتوون و دەنگی تەقینەوەکان لە هەندێک ناوچەی وڵات تۆمار کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە تاران چەند ناوچەیەکی وەک گەڕەکی ئێکباتان، نەوبونیاد و هەروەها نزیک کۆگاکانی سووتەمەنی لە ناوچەی ئەقدەسیە بوونەتە ئامانجی هێرشەکان و دووکەڵی ڕەش لە ئاسمانی ناوچەکە بڵاو بووەتەوە. هەروەها لە کەرەج و ناوچەکانی دەورووبەریش دەنگی تەقینەوە و ئاگر لە هەندێک شوێن تۆمار کراوە. هاوکات بەپێی ڕاپۆرتەکان لە بوشێهر و هەندێک ناوچەی دیکەش ناوەند و پێگەی پەیوەندیدار بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بوونەتە ئامانجی هێرشەکان و زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە.