16

بەپێی دوایین زانیاریەکان، دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانی دیزڵ ئاباد لە شاری کرماشان بە ناوەکانی “کەیومەرس واعزی” و “مەهدی باقری” دژ بە هەڵسوکەتی هێزە ئەمنیەکان مانیان لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم دوو بەندکراوە کە یەکێکیان مامۆستایە، دژ بە ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکانیان و هەروەها دەستێوەردانی هێزە ئەمنیەکان لە ڕەوتی دادگاییکردنیان مانگرتنەکەیان دەستپێکردووە و هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی کۆتایی هاتنی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان، درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. هەروەها دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ داوایان لە ڕژیم کردووە کە ماف و تەندروستی ئەم دوو بەندکراوە بپارێزن و کۆتایی بە دەستێوەردانی ئەمنی لە سەر دۆسیەکانی ئەو دوو بندکراوە بهێنن.