10

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، دادستانی گشتیی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڕەشەی لە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات کردووە و ڕایگەیاندووە هەر کەسێک هاوکاری یان هاودەنگی لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیل بکات، ڕووبەڕووی سزایەکی توند دەبێتەوە.
بە وتەی محەممەد مووەحەدی ئازاد، دادستانی گشتیی ڕژیم، هەر جۆرە هاوکاری و پەیوەندییەک لەگەڵ وڵات یان دامەزراوەیەکی کە “ئەمنیەتی وڵات” بخاتە مەترسییەوە، دەستبەسەر دەکرێت یان بە گشتی داراییەکانی دەستی بەسەردا دەگیردرێت. لە درێژەی ڕاگەیندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هەر جۆرە چاڵاکییەک بۆ وڵاتانی وەک ئیسرائیل یان ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی داراییەکان و تەنانەت سزای کوشتنیشی بەدواە دەبێت.