26

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامن.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند ناوچەیەک لە شارەکانی کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشەکان و دەنگی تەقینەوەی توند لە هەندێک ناوچە بیستراوە. بە پێی هەواڵەکان، هێرشەکان زۆرجار پێگە سەربازییەکانی سپای پاسداران و شوێنەکانی جێگیرکردنی هێزەکانی ڕژیمیان کردووەتە ئامانج. هەروەها بەپێی هەندێک ڕاپۆرت، فڕۆکە جەنگییەکان لە مەودایەکی نزم دەفڕن و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێی دانیشتوانی ناوچەکان. سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن کە پاش هێرشەکان هێزە ئەمنییەکان لە هەندێک ناوچە بڵاوبوونەتەوە و شوێنی ڕووداوەکانیان قەدەغە کردووە.