31

شەوی ڕابردوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین پەهبادی ئینتحاری هەوڵی دا هێرش بکاتە سەر چەند شوێنێک لە شاری هەولێر، بەڵام هێرشەکان لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بەرپرچ دراوەتەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، بە هۆی ئەو هێرشانەوە زیانێکی زۆر بە خەڵکی دەورووبەری شەقامی ١٥٠ میتری لە شاری هەولێر کەوتووە و هەروەها هاووڵاتیان باس لە دۆزینەوەی پارچەی درۆنە تێکشکێندراوەکان دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەسعوود پزیشکیان” سەرۆک کۆماری ڕژیم بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆتایی بە هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەهێنن و دواوی لێبوردنی کردبوو.