6

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە دوای تێکشکانی بنکەی “ئیمام عەلی“ی سپای پاسداران لە شاری چابەهار، هێزەکانی ڕژیم هەوڵ دەدەن مووشەک و چەکی قورس بە شێوەیەکی نەهێنی لە تونێڵەکانی چیاکانی “لەکی” بگوازنەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم مووشەکانە بە لانچەر و ئۆتۆمبێلەوە بۆ ناوچەی کونارک گوازراونەتەوە تاکوو بە مەبەستی هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی بە کار بهێندرێن. شایانی باسە کە چیای “لەکی” بە شوێنی نەهێنی ڕاگرتنی مووشەک هاوێژەکانی سپای پاسداران ناسراوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشێکی زۆر کراوەتە سەری.