گواستنەوەی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ قوتابخانەیەک لە شاری خۆی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێزەکانی سپای پاسداران پادگانی “شەرەفخانلو”یان لە شاری خۆی چۆڵکردووە و بەشێک لە هێز و تەقەمەنییەکانیان گواستووەتەوە بۆ قوتابخانەیەک لە ناوەندی شار.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ کۆمەڵێک تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ ئەو قوتابخانەیە ڕاگوێزراون و لە ناو حەوشە و دەوروبەری بیناکە جێگیر بوون. هەروەها شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە هاتوچۆی هێزە سەربازییەکان لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە دەوروبەری قوتابخانەکە بینراون. ئەم جێگۆڕکێیەی هێزەکانی ڕژیم لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاستی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرزبووەتەوە و هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیم هەوڵ دەدات هێز و تەقەمەنییەکانی لە ناوچە مەدەنییەکان جێگیر بکات. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net