Payaam.net

بەیاننامەی چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە فشار لەسەر ژنانی زیندانیی سیاسیی لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی خۆیان لەسەر توندبوونەوەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لەسەر بەندکراوانی سیاسیی ژن دەربڕیوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ژمارەیەک لە ژنانی زیندانی سیاسیی پاش دەستبەسەرکرانیان و ماوەیەکی درێژی لێکۆڵینەوە، سەرەڕای بێبەش کرانیان لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە. ڕاپۆرتەکان هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی لەسەروەبوونی ژمارەی زیندانیان و هەروەها نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی ژیان، دۆخی ژیانیان زۆر  خراپە و مەترسی لەسەر تەندروستیان هەیە. 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *