14

بەپێی هەواڵەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەندێک ناوەندی مەدەنی و شوێنە گشتییەکان جێگیر کراون.
بەپێی دوایین زیانیاری، ژمارەیەکی زۆر لە کەرەستە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ ڕەوانەی ناوەندە مەدەنییەکان و هەروەها بیناکانی پەیوەندیدار بە شارەداری کراون و هەروەها لە شارەکانی دیکەی ئێران، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی سپای پاسداران، ڕەوانەی قوتابخانەکان و شوێنی ڕاگرتنی منداڵان کراون و ئەمەش مەترسییەکی جددی لە سەر گیانیان درووست دەکات.