20

ڕۆژی ڕابردوو، چوار کرێکاری پاڵاوگەی شاری ڕەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هێرشە بەشێک بووە لە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچە و دامەزراوەکانی نەوتی و سەربازیی ڕژیمی ئێران. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چوار کرێکار گیانیان لەدەست داوە و هەندێک زیانیش بە بەشێک لە دامەزراوەکانی پاڵاوگەکە گەیشتووە. شایانی باسە کە هێشتا سەبارەت بە زیانەکانی دیکە یان ئەگەری گیانلەدەستدانی کەسانێکی دیکەی ئەو پاڵاوگەیە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.