بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران بەردەوام بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە ماوەی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەک لە بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی تاران، کەرەج، ئیسلامشەهر، هەروەها لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای خوزستان کراونەتە ئامانج. لە شاری تاران، ڕاپۆرتەکان باس لە بیستنی چەندین تەقینەوەی توند لە ناوچەکانی نازیاباد، چیتگەر، پاسداران، شەقامی پیروزی و هەندێک ناوچەی دیکەی پایتەخت دەکەن، کە بەهۆی ئەم هێرشانەوە زیانێکی زۆر بەر بیناکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان کەوتووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کەرەج و ناوچەکانی دەوروبەری وەک گەرمدرە و قەڵای حەسەنخان چەندین تەقینەوە ڕوویداوە و هێرش بۆ سەر هەندێک بنکە و پێگەی سەربازی ئەنجام دراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net