بەردەوامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی ناڕازی

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە توندی هەڕەشەی لە ناڕازیان کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان بە توندترین شێواز لەگەڵ ناڕازیان هەڵسوکەوت دەکەن.

بەپێی ئەو بیانیەیەی شەوی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، سپای پاسداران هەڕەشەی کردووە کە لە کاتی جەنگدا هەر جۆرە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەک لە شەقامەکان بە شێوەیەکی توندتر لە ڕووداوەکانی ١٨ی بەفرانبار لەگەڵیدا هەڵسوکەوت دەکرێت. لەو بیانیەدا هەروەها ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ بە داعشی نوێ ناودەبرێن و دەڵێت ئەو ناڕەزایەتییانە بە وەک پێشەکییەک بۆ هێرشە سەربازییەکان لەبەرچاو گیراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، هاووڵاتیانی ناڕازی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، بە هۆی خراپی دۆخی ژیان و هەروەها گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە خوازیاری سەرەتاییترین مافەکانیان بوون، بەڵام لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بە دڕندانەترین شێوە هێرش کرایە سەریان و بە هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ هەزار هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و ئەمەش بوو بە ڕووپەلێکی ڕەشی دیکە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net