هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

شەوی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، چەند ناوچەیەک لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کۆیە، ڕانیە و حاجیاوا کرانە ئامانجی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیاکان.

بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی ئەو هێرشانە لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندران، بەڵام لە شاری هەولێر پارچەی درۆنێکی خۆکوژیی تێکشکاو لە گەڕەکیکارێزانکەوتووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان. شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە زیانە گیانی و ماڵییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەو هێرشانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە ماوەی رابردوودا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوام بوون بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net