بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوە ئەمنیەکان لە شارەکانی تاران و کەرەج

بەیانی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی تاران و کەرج ڕوویداون.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، لە ناوچەی نەواب و کۆماری تاران دەنگی تەقەی چەکە قورسەکان وەک کلاشینکۆف و دۆشکا بیستراوە و هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شوێنێکدا چالاک کراوە. هەندێک ڕاپۆرتی مەیدانی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ناوچەی نەواب ئەگەری هەیە یەکێک لە وێستگەکانی چاوەدێری هێزە ئەمنییەکان کراوێتە ئامانج. لە هەمان کاتدا لە ناوچەی مەجیدیەی تاران تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز ڕوویداوە کە دەنگەکەی لە چەند ناوچەی دیکەی شاردا بیستراوە. هاوکات لە شاری کەرج، دانیشتوانی ناوچەی فەردیس باس لە دوو تەقینەوەی گەورە دەکەن کە نزیکەی کاتژمێر ٣ و ١٠ خولەکی شەو ڕوویداوە و بووەتە هۆی ترس و نیگەرانیی دانیشتوانی ناوچەکە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net