Payaam.net

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی چاودێری ئینتەرنێت «نێت بلۆکس»، سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران گەیشتووەتە ڕۆژی ١٧ و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پەیوەندییەکان بۆ بەشێکی زۆری بەکارهێنەران.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، کۆی کاتژمێرەکانی سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران گەیشتووەتە ٣٨٤ کاتژمێر و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەروەها بە هۆی گرفتی ژێرخانەکانی ئینتەرنێت لە ئێران، ڕێژەی سنووردارکردنەوەی ئینتەرنێت لە ئێران بەرزتر بووەتەوە. هەندێک بەکارهێنەری ناو لیستی سپی کە پێشتر دەستیان بە ئینتەرنێت گەیشتووە، ئێستا باس لە کێشە و قەدەغەی نوێ دەکەن و بەپێی ڕاپۆرتەکان هەندێک خزمەتگوزاریی تۆڕی میللی زانیاریش لە ماوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە کار کەوتووە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *