12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی وایین هەواڵەکان، شەش هاووڵاتی لە شارەکانی ئیلام، سەقز، نەیشابوور و شیراز دەستگیر کراون و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان لە سەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیان، تا کاتید داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.