هێرشی دووبارەی سپای پاسداران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبه کوردییەکان

سپای پاسداران لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیدا، ڕێژەی هێرشەکانی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شاخەکانی بالیسان بە چەند مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەریان  و هەروەها کەمپی زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانه، بە درۆن هێرش کراوەتە سەری. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بووەتە هۆی زیانی ماددی بەڵام زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە زیانەکانی دیکە بە دەستمان نەگەیشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net