لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

ڕۆژی ڕابردوو و لە بەردەوامی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، سێ دەستبەسەر کراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کران.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی میزان سەر بە دەزگای قەزایی ڕژیم، ئەم سێ کەسە بە ناوەکانی مەهدی قاسمی، ساڵح محەمەدی و سەعید داوودی بە تۆمەتیموحارەبەو بەشداری لە کوژرانی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکاندا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە لەسێدارەدانی ئەو سێ بەندکراوە لە پێش چاوی هەمووان ئەنجام دراوە و ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەیی زۆرتری خەڵکی ناڕازی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net