16

ڕۆژی ڕابردوو، لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بە توندترین شێوە بوون بە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە موسڵ هێرش کراوەتەسەر فەوجی چواری لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی و بووەتە هۆی کوژرانی چەکدارێک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە. هەروەها لە سەڵاحەدین هێرش کراوەتە سەر یەکەیەکی لیوای ٣١ و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر ئەو هێزانە کەوتووە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەمریکا بە توندی هوشداری بە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی عێراق داوە کە پێویستە پێش لەوەی کە هەموویان لە ناو بچن، چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.