بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی ئێران و بەرپەرچدانەوەی وڵاتانی ناوچەکە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ئێران بۆ سەر چەند وڵاتێکی ناوچەکە تۆمار کراوە و لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بەرپرچی هێرشەکان دراوەتەوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند کە شەش دڕۆنیان لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان تێک شکاندووە. هەروەها بەرپرسانی دوبەی پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەکان دەرەنجامی سەرکەوتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بووە. لە هەمان کاتدا وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاماژەی بە بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ئێران کرد و وەزارەتی بەرگریی کوێت ڕایگەیاند کە هێزەکانیان سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانەن. هەروەها هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە بەرپەچ درایەوە و هەموو هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ڕەوانەی پەناگاکان کراون. هەروەها ئێران هەوڵی هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە دیەگۆ گارسیای دا، بەڵام دوو مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژ نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، یەکێکیان لە کاتی لە ئاسمان تێکشکا و ئەوی دیکەیان لەلایەن بەرگریی ئاسمانی ئەمریکاوە تێک شکێنرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net