16

ڕۆژی ڕابردوو، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە تووزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین هێرش کرایە سەر بنکەی حەشدی شەعبی و لە ناوچەی سەوزی بەغداش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بارەگای هەواڵگریی عێراق و پێدەچێت باڵیۆزخانەی مەغریب لە ناوچەی مەنسوور کرابێتە ئامانج. هاوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشەکان چڕتر دەبنەوە و ئامانجیان کەمکردنەوەی توانای سپای پاسداران و نەهێشتنی هەڕەشە ئەمنییەکانە.