بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر شارەکانی ئێران

شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر شارەکانی ئێران

بەرەبەیانی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران دەستی پێکرد و زیانێکی بەرچاو بەر دامەزراوەکانی ڕژیم کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە تاران لە ناوچەی ڕەسالەت و شوێنەکانی دیکە دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و لە ئیسفەهان ناوچەکانی پەیوەندیدار بە دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکان کراونەتە ئامانج. هەروەها لە شاهین‌شەهر شوێنێکی پەیوەندیدار بە ژێرخانەکانی درووستکردنی مووشەک زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە و لە خوڕەمشەهر و ناوچەکانی باشوور دەنگی تەقینەوە بیستراوە. بەپێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە ٥٠ ئامانج لەوانە پێگە مووشەکییەکان، شوێنەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی مووشەک و ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کراونەتە ئامانج. 

لێدوانێک بەجێ بهێلە