9

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە لێواری ڕووخاندایە، بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانی، منداڵان وەکوو قەلغانی مرۆیی بە کار دێنێت.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کۆمەڵێکی زۆر لە لاوان و منداڵان لە نێو خاڵەکانی پشکنیندا وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی هێزەکانی ڕژیم ڕێکخراون و تەنانەت ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵانە کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٨ ساڵدایە، بەشداری کارە ئەمنیەتییەکان بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ڕژیم بە هۆی هێرشەکان و هەروەها ترس لە داهاتوویان، ڕێزەکانی ڕژیمیان بەجێ هێشتووە و کۆماری ئیسلامی لە هەموو کات لاوازترە.