16

ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کۆمپانیای پێتڕۆشیمی فەجر لە بەندەری خومەینی، ژمارەیەک لە کرێکاران کوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکان لە ناوچەی بەندەری خومەینی، پێتڕۆشیمی فەجر کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، لانیکەم سێ کرێکار بە ناوەکانی هاشمپور، ئیمامی و مومبینی گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش لە ژێر داروپەردودا ماون و پروسەی ڕزگارکردنیان هێشتا بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆمەڵگەکانی دیکەی پتڕۆشیمی ماهشهر، هیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی دۆخی کۆتایی ڕووداوەکە بەردەوامن.