هەڕەشەی نوێی ترامپ لەدژی ئێران

دوناڵد ترامپ لە لێدوانێکی نوێی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە تەنها ٤٨ کاتژمێر ماوە تا دۆزەخ بەسەر ئێراندا ببارێت.

ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە جارێکی تر بە زمانی توند هەڕەشەی له ئێران کردووە و وتوویە کە کاتی ئەو مۆڵەتەی کە پێشتر بۆ ڕێککەوتن یان کردنەوەی تەنگەی هۆرمز دیاری کردبوو، نزیک بووەتەوە لە کۆتایی. ناوبراو لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنها ٤٨ کاتژمێر ماوە بۆ ئەوەی دۆزەخ بەسەر ئێراندا ببارێت. ئەمە بەشێکە لە زنجیرەی هەڕەشەکانی کۆشکی سپی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا. شایانی باسه لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا، هەڕەشەکان بەردەوام تەرکیز لەسەر ژێرخانەکانە ئابوورییەکانی ئێران دەکەنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net