لەسێدارەدانی عەلی فەهیم، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی خاکەلێوە، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی عەلی فەهیم، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ناوبراو بە تاوانی بەشداریکردن لە هێرش بۆسەر شوێنێکی سەربازی کە لەلایەن دەزگا دادوەرییەکانەوە بە «دژی ئاسایشی وڵات» ناوبراوە، دادگایی کراوە و حوکمی ئێعدامی بۆ دەرچووە. دەوترێت ئەم حوکمە دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی و پشتڕاستکردنەوە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە جێبەجێ کراوە. لە ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا هەروەها هاتووە کە عەلی فەهیم لەگەڵ ئەمیرحسێن حاتەمی، محەممەدامین بیگلەری و شاهین واحدپەرست تۆمەتبار کراون بەوەی که لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا چوونەتە ناو شوێنێکی سەربازی و کەلوپەل و سامانی ئەو شوێنەیان ئاگر تێبەرداوە. لە لاوێکی دیکەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام نیگەرانییان دەربڕیوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاى ئێعدام، بە تایبەتی لە دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە تۆمەتە ئەمنییەکان و جەختیان کراوەتەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ستانداردەکانی دادگایی کردنی عادڵانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net